شه‌ممه، 28 جه‌نیوه‌ری 2012
عه‌لائه‌دین بروجێردی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی ئێران ڕفێندرانی زیاره‌تکارانی ئێرانی له سووریای به کرده‌وه‌یه‌کی تێرۆریستی زانی بۆ ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌بن گوشار نێن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵس و که‌وتی توند به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانی ئارام لهبهحرهینی ئیدانه کرد.
چاره‌نووسی 11زیاره‌تکاری ئێرانی کهلهسووریا ڕفێندراون،هه‌روا نادیاره.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندیی بازرگانیی ئێران و تورکیا ڕایگه‌یاند،تاران و ئه‌نقه‌ره ئیزن به دوژمنان ناده‌ن کۆسپ و ته‌گه‌ره بخه‌نه سه‌ر ڕێی پێوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات.
6تۆمه‌تبار به ئه‌نجامدانی چالاکی تێرۆریستیی له‌باکووری به‌غدا،پێته‌ختی ئێراق قۆڵبه‌ست کران.